English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەشت تیرۆریستی داعش له‌ كه‌ركوك و سه‌لاحه‌دین ده‌ستگیر كران
2021-02-13 [11:24 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ھێزەکانی دژەتیرۆری عێراق لە میانی چوار ئۆپەراسیۆندا، ھەشت تیرۆریستی داعشیان لە پارێزگاگانی سەڵاحەددین و کەرکووک، دەستگیرکرد، لەمبارەیەوە گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان وتی، چوار تیرۆریستی داعش لە سەڵاحەددین و دووی دیكه‌ له‌ کەرکووک دەستگیرکراون.

لە راگەیەنراوێکدا گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا رەسول رایگه‌یاند، ھێزەکانی دژەتیرۆر، سێ ئۆپەراسیۆنیان لە پارێزگاکانی سەڵاحەددین و کەرکووک ئەنجامداوە.

راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، چوار تیرۆریستی داعش لە پارێزگای سەڵاحەددین و دوو تیرۆریستێکی دیکە لە پارێزگای کەرکووک دەستگیرکراون.

لیوا یەحیا رەسول باسی لەوەشکردووە، ھێزەکانی دژەتیرۆر ئۆپەراسیۆنێکیان لە دۆڵی زغەیتون باشووری پارێزگای کەرکووک ئەنجامداوە کە لە میانیدا دوو تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون.

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا رەسول ئاماژەی بەوەیشداوە کە لە لایەکی دیکەوە ھێزەکانی سوپا، ھەشت حەشارگەی داعشیان لە ناوچەی جەزیرە سەربە پارێزگای ئەنبار، خاپوورکردووە، بێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە بخاتەڕوو.





ئەم هەواڵە 145جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad