English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێباز حەملان : وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان راسپێردراوە ھەموو ٢٥ی مانگێک مووچە دابەش بکات
2021-02-13 [01:07 AM]

ZNA - ھەولێر




ئەمڕۆ شەممە ١٣/٢/٢٠٢١، رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ئەنجوومەنی باڵای وەبەرھێنان و ئەنجوومەنی گشتیی ڕاژە، لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی ھەرێمی کوردستان، بە رۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند ئاشکرای کرد، لە رۆژی دووشەممەوە دەست بە پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ـی عێراق دەکرێ، "چاوەڕێین بزانین چۆن مافەکانی ھەریمی کوردستان دیاری دەکرێت، ئەوکاتە پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی ھەرێمی کوردستان دەخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان".
ئەوەشی خستە ڕوو، کە بۆ یەکەمجارە سەرجەم داھاتەکانی ھەرێمی کوردستان، لە داھاتی نەوت و نانەوتی لە نێو پڕۆژەیاساکە جێگیر دەکرێت، بۆ ئەوەی بە شەفافانە داھات و خەرجییەکان بخرێنە روو.
ڕێباز حەملان، ئەوەشی خستە روو، جێبەجێکردنی پڕۆژەیاسای چاکسازی بەردەوامە، کە دەبیتە ھۆی زیادکردنی داھات و کەمکردنەوەی خەرجییەکان، تا داھاتەکان شەفافانە ڕێک بخرێنەوە و بگەڕێنەوە ھەرێمی کوردستان
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ئاماژەی بەوە کرد، کە وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان راسپێردراوە ھەموو ٢٥ی مانگێک مووچە دابەش بکات.
لەبارەی دامەزراندنی ئەنجوومەنی باڵای راژە، گوتی "ھەنگاوەکانی بەرەو کۆتاییە و چاوەڕێین بە تەواوی دەست بە دروستکردنی ئەو ئەنجوومەنە بکرێت، کە ڕۆڵێکی سەرەکی لە ڕێکخستنەوەکانی میلاکات و چاکسازییەکانی سەرجەم سیکتەرەکان ھەیە".





ئەم هەواڵە 931جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad