English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێک پارتی: تۆمارکردنی تەنیا یەک حاڵەتی کۆڕۆنا نابێتە ھۆی داخرانی قوتابخانەیەک
2021-02-13 [04:00 AM]

ZNA-هەولێر


ئەندامێکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەڕلەمانی کوردستان رایگەیاند، کە تۆمارکردنی تەنیا یەک حاڵەتی کۆڕۆنا، نابێتە ھۆی داخرانی قوتابخانەیەک بە تەواوی، بەڵکو ئەوە بەشێوەی ھەنگاو دەکرێت.

دکتۆر زێدان برادۆستی، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەڕلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: تۆمارکردنی تەنیا یەک حاڵەتی تووشبوون بە پەتای کۆڕۆنا نابێتە ھۆی تووشبوونی سەرجەم خوێندکاران بە پەتاکە، ئەگەر ھات و حاڵەتەکانی تووشبوون ڕوو لە ھەڵکشان بوون، ئەوکات قوتابخانەکە دادەخرێت، واتە ئەگەر حاڵەتی تووشبوون بە کۆڕۆنا تۆمار بکرێت ڕاستەوخۆ قوتابخانەکە داناخرێت و خوێندکاران بێبەش ناکرێن لە خوێندن بەڵکو لەسەرەتادا ئەو پۆلە دادەخرێت کە حاڵەتەکەی لێ تۆمار کراوە، پاشان ئەگەر حاڵەتەکان زیادی کرد بە یەکجاری قوتابخانەکە دادەخرێت و تا ئێستاش ھیچ حاڵەتێکی لەو شێوەیەمان نەبووە.

ھەروەھا ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەڕلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە چاوەڕێ دەکەین لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا کۆبوونەوە و ھەڵسەنگاندنی خۆیان بکەن کە وا بڕیارە لە پاش ٢٣ی٢ی٢٠٢١ کۆبوونەوەکە بەڕێوەبچێت، ئەوکات بڕیار لەبارەی کردنەوەی دایەنگە و باخچەی منداڵان دەدرێت، چونکە بڵاوبوونەوەی تۆمارکردنی حاڵەتێکی کۆڕۆنا لە قوتابخانەیەکی قەزای مێرگەسۆر ترس و دڵەڕاوکێی لە نێو قوتابیاندا دروست کردووە، ئەگەر تاوەکو ٢٣ ئەم مانگە ھیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە پەتای کۆڕۆنامان نەبوو، ئەوکات بڕیار لەسەر کردنەوەی دایەنگە و باخچەکانی منداڵان دەدرێت.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 244جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad