English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان: پابەندم بە رەخساندنی دەرفەت بۆ گەنجەکانمان
2021-02-13 [06:37 AM]

ZNA- ھەولێر 


مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پێنجەمین کۆنفرانسی تێدێکس نیشتیمان لە ھەولێر وتاريَكي ثيَشكةش كرد و رايطةياند ، دەزانم چاوەڕوانیەکانی گەنجان جیاوازن، خۆم منداڵم ھەیە و ئارینی کوڕم زۆرجار پێمدەڵێ بیروبۆچوونی گەنجان ئێستا جیاوازترە و تمووحیان زیاترە و بەتەمای وڵاتێکی خۆشتر و گەشەسەندووتر، ئاواتیانە ببینن لەبەر ئەوەش پێویستە ھەموو ھەوڵێک بدەن بۆ ئەوەی دەرفەتی کار و ھەلیکار بۆ گەنجان دروست بکەن.


دەقی گوتاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پێنجەمین کۆنفرانسی تێدێکس نیشتیمان لە ھەولێر :

من بۆ راگه‌یاندنی پشتیوانی خۆم و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئێوه‌ و هه‌موو گه‌نجانی وڵاته‌كه‌ هاتووم. په‌رۆشی و گه‌شبینی ئێوه‌ بۆ وڵات به‌رز ده‌نرخێنم. من، ده‌زانم هه‌مووتان خه‌ریكی ئه‌وه‌ن هه‌وڵبده‌ن كوردستان به‌ ئاراسته‌یه‌كی باشتر و به‌هێزتر هه‌نگاوبنێن، دڵنیاشم ده‌توانین به‌ هێز و توانا و به‌هره‌ و بیرۆكه‌كانی ئێوه‌، ئه‌و ئاواته‌مان بێته‌ دی.
له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین دیدار و بینینم هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نجه‌ به‌ڕێزانه‌ی سه‌ردانیان كردووم و له‌ نیزكه‌وه‌ گوێبیستی گیروگرفته‌كانی ئه‌وانیش بووین، خۆشحاڵ بووم كه‌ بینیم ئه‌و گه‌نجانه‌ به‌ هه‌وڵی خۆیان له‌سه‌ر پێی خۆیان وەستاون، وه‌ك ئه‌و كچه‌ گه‌نجه‌ ئێزدییه‌ی توانی له‌ده‌ست داعش رزگاری ببێت و شوێنێكی دروستكردنی شیرینی دابمه‌زرێنێت و خۆی و خێزانه‌كه‌ی پێ بژیه‌نێت، له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نجه‌ی له‌ هه‌ولێر شوێنی به‌رگدرووی دامه‌زراندووه‌.
به‌ڕێزان.. ئه‌وانه‌ بازرگانی بچووكیان كردووه‌ته‌وه‌ و خه‌ڵكی خۆجێیان به‌كارخستووه‌، كه‌ به‌ عه‌قڵیه‌تێكی نوێ ده‌ستیان به‌كار كردووه‌. ئه‌مڕۆ لێره‌م بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تایه‌كی نوێ له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێبكه‌ین، كه‌ په‌یوه‌ندییه‌ك بێت له‌سه‌ر بنه‌مای باشتركردنی دۆخی كوردستان له‌لایه‌ك و هێنانه‌ ئارای ده‌رفه‌تی راسته‌قینه‌ بۆ گه‌نجان له‌لایه‌كی تر، ئه‌مه‌ش هه‌لێكه‌ بۆ زیاتر له‌ یه‌كنزیكبوونمان له‌ یه‌كتر.
ده‌زانم ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی له‌به‌رده‌م ئێوه‌ن سه‌ختن، هه‌ندێكیان بۆ چه‌ندین نه‌وه‌یه‌ له‌ ئارادان، به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا ده‌زانم كه‌ ئه‌م ده‌رفتانه‌ی ئێستاش هه‌ن به‌ ئاسانی نه‌هاتوونه‌ته‌ ده‌ست، زۆر له‌ باوك و باپیران و كه‌سوكارتان به ‌خۆشمانه‌وه‌، ژیانی ئاواره‌ییمان بینیوه‌، یان زۆر كه‌س ژیانی ژێرده‌ستییان بینیوه‌، ده‌زانن كه‌ ئاواره‌بوون و دووربوون له‌ نیشتمان، یان ژیان له‌ ژێرده‌ستەیی چه‌ند ناخۆشه‌، خۆشم له‌ خێزانێك بووم به‌داخه‌وه‌ به‌ حوكمی ئه‌وه‌ی هێزی داگیركه‌ر و دوژمن دایمه‌ن په‌لاماری كوردستانیان داوه‌ له‌ ژێر مه‌ترسی بۆمباران فڕۆكه‌كان، یان ناخۆشی ژیانی ئاواره‌یی ژیاون، هه‌میشه‌ په‌رۆشی ئه‌وه‌بووین بگه‌ڕێینه‌وه‌ كوردستان و كوردستانێكی ئازادمان هه‌بێت و، خۆمان ببینه‌ خاوه‌نی وڵاته‌كه‌مان و ئیراده و بڕیاری خۆمان له‌ده‌ست خۆمان بێت.
زۆر له‌ ئێوه،‌ له‌ خوا به‌زیاد بێت ئه‌و بارودۆخه‌تان نه‌بینیوه‌، به‌ڵام بێگومان له‌ باوك و باپیران و كه‌سوكارتان بیستووتانه. من، ده‌زانم له‌ هه‌ر كوێ بین، لێره‌ بین یان له‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌گه‌ر توانیبێتمان خۆمان به‌ خوێندن و ئه‌زموون په‌روه‌رده‌ بكه‌ین، خوێندنی باش ده‌توانێت چه‌ند كاریگه‌ریی هه‌بێت له‌سه‌ر بیروبۆچوونه‌كان و له‌سه‌ر جۆری ژیانی هاووڵاتیان و بونیاتنانی وڵاتێكی ته‌ندروست. ئێوه‌ به‌خته‌وه‌رن كه‌ ئه‌و سه‌ختیه‌تان نه‌بینیوه‌، به‌ڵام هه‌روه‌ك باسم كرد دڵنیام بیستووتانه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ی هاتوونه‌ته‌دی له‌ده‌ست نه‌چن، ئه‌مانه‌تێكه‌ له‌سه‌ر شانی ئێوه‌، ده‌بێت به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌ بپارێزن، پاراستنی ئه‌م ئه‌مانه‌ته‌ ته‌نیا به‌ قسه‌ و به‌رگریكردن له‌ خاڵه‌كانی پێشه‌كی بڵێم، پێشمه‌رگایه‌تی یان رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمن ناكرێت به‌ ته‌نیا، به‌ڵكو به‌رگریكردن له‌م ئه‌زموونه‌ به‌ بنیاتنانی ژێرخانێكی ته‌ندروستی ئابووری و سیاسه‌تێكی سه‌قامگیر، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش ئه‌و ئه‌ركه‌یه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌رشانی ئێوه‌.
ده‌زانم چاوه‌ڕوانیه‌كانی گه‌نجان جیاوازن، خۆم منداڵم هه‌یه‌ و ئارینی كوڕم زۆرجار پێمده‌ڵێ بیروبۆچوونی گه‌نجان ئێستا جیاوازتره‌ و تمووحیان زیاتره‌ و به‌ته‌مای وڵاتێكی خۆشتر و گه‌شه‌سه‌ندووتر، ئاواتیانه‌ ببینن له‌به‌ر ئه‌وه‌ش پێویسته‌ هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی كار و هه‌لیكار بۆ گه‌نجان دروست بكه‌ن.
تێده‌گه‌م كه‌ نابێت ئێمه‌ رابردوومان وه‌كو پاساوێك به‌كاربێنین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی له‌نێوان گه‌نجان و حكومه‌ت هه‌یه‌ چیتر به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام ده‌بێت سوود له‌ ده‌رفه‌تی راسته‌قینه‌ و به‌هێزكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ وه‌ربگرین، كه‌ پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ پێگه‌ی یه‌كتر تێبگه‌ین، هه‌م حكومه‌ت له‌ گه‌نجان تێبگات و هه‌م گه‌نجیش تێبگات كه‌ كێشه‌ و گرفته‌كانی ئێمه‌ چییه‌ و چۆن بتوانین ئه‌و بۆشاییه‌ی له‌ نێوانماندا هه‌یه‌ كه‌می بكه‌ینه‌وه‌، بۆیه‌ به‌ راشكاوی پێتان ده‌ڵێم، پابه‌ندم به‌ ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ گه‌نجه‌كانمان، بێگومان حكومه‌ت رۆڵێكی گرنگی هه‌یه‌ له‌ ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت و پێویسته‌ له‌ چوارچێوه‌ی یاسا و ئابووری بۆ گه‌شه‌پێدان و هاندانی هاوبه‌شی و شه‌راكه‌تی كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت ئه‌و شتانه‌ دیاریبكات، بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نكار و بازرگانه‌كان گه‌شه‌ بكه‌ن و هه‌روه‌ها یارمه‌تی بزنسی بچووكیش بده‌ن، هه‌روه‌ها ده‌زانم كه‌ ده‌بێت مه‌شق و په‌روه‌ردەی‌ دروست هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ده‌رفه‌ت بۆ گه‌نجه‌كانمان بڕه‌خسێت.
بێگومان رێگایه‌كی درێژمان له‌ پێش و ئه‌نجامدانی ئه‌و گۆڕانكارییه‌ كاتی ده‌وێت، هه‌ندێكجار هه‌ندێك كه‌س كه‌ خاوه‌نی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیانن، بوونه‌ته‌ رێگر له‌به‌رده‌م ئه‌م چاكسازییانه‌، به‌ڵام ده‌بێت ئابوورییه‌ك بنیات بنێین، كه‌ كه‌متر پشت به‌ دامه‌زراندن له‌ كه‌رتی گشتی ببه‌ستێت، ده‌بێت زیاتر پشت به‌ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت ببه‌ستێت، بۆ پێشخستنی ژێرخانی ئابووری و پاڵپشتیكردنی بازرگانی بچووك و مامناوه‌ند، كه‌ بتوانن زۆرترین ده‌رفه‌ت و هه‌لیكار بڕه‌خسێنن.





ئەم هەواڵە 337جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad