English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی خاچی سووری نێودەوڵەتی دەکات
2021-02-14 [08:48 AM]

ZNA-هەولێر


 

ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/2/14 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی خاچی سووری نێودەوڵەتی کرد بەسەرۆکایەتی ژان ژیرۆم بەرپرسی ڕێکخراوەکە لە عێراق . 
لە دیدارەکەدا چالاکییە مرۆییەکانی ڕێکخراوەکە و پلان و بەرنامەکانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا.
شاندی خاچی سووری نێودەوڵەتی، سوپاسی هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان ڕێکخراوەکە و دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانيان کرد بەتایبەتی هێزەکانی ناوخۆ و ئاسایش وپۆلیس. هەروەها هەوڵە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمیان، لە زیندانیی و چاکسازییەکاندا بەرز نرخاند. 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ستایشی کارو چالاکییە مرۆییەکانی خاچی سووری نێودەوڵەتی کرد کە بە شێوەیەکی بێلایەنانە و پیشەییانە، کارەکانیان ئەنجام دەدەن و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ سەرخستنی کارەکانیان  ، دووپات کردەوە .





ئەم هەواڵە 310جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad