ZNA-هەولێر نوسینگەی راگەیاندنی عالیە نوسەیف ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە روونكردنەویەكدا دەلێت: ئەو پۆستەی کە بڵاوبوەتەوەو داوای لابردنی زمانی کوردی دەکات لەسەر پاسپۆرتی عێراقی، هیچ پەیوەندییەکی بەئێمەوە نییە.
دەشلێت: پەرلەمانتار عالیە نسەیف رێزی هەموو پێکهاتەکانی گەلی عێراق دەگرێت و شانازی بە رۆشنبیری و زمان و نەریت و کەلەپوریانەوە دەکات.
ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەو پەیجەی ئەم پۆستەی بڵاوکردوەتەوە پەیجی فەرمی عالیە نسەیف نییە، بەڵکو کەسێک وەکو پەیجێکی جەماوەریی دروستیکردووەو داوامان لێکرد ئەو قسەیە بسڕێتەوە چونکە راست نیە.
ئەم هەواڵە 145جار خوێندراوەتەوە |