English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیژنەی پەرەوەردەی پەرلەمان: ھیچ قوتابخانەیەک تاوەکو ئێستا بەھۆی توشبوونی قوتابیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دانەخراوە
2021-02-14 [03:27 AM]

ZNA-هەولێر


بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کە  رێنوێنییەکانی خۆپارێزی بەشێویەکی باش لە ناوەندەکانی خوێندن جێبەجێ دەکرێن، پڕۆسەی خوێندنیش بە باشی بەڕێوەدەچێت، ھەروەھا خوێندنی ناو پۆل سوودی زیاترە لە خوێندنی ئۆنڵاین.

دکتۆرە گەلاوێژ عوبێد، بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای کردنەوەی ناوەندەکانی خوێندن بە ڕووی قوتابیاندا لە ھەفتەی رابردوو، ئێمە چاودێری دۆخەکە دەکەین و سەردانی مەیدانیی ناوەندەکانی خوێندن دەکەین، بۆ ئاگاداربوون لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی خوێندن و جێبەجێکردنی رێنماییەکانی خۆپارێزی لەلایەن مامۆستا و قوتابیانەوە، ھەروەھا تا ئێستا دۆخەکە زۆر باشە و قوتابیان و مامۆستایان بە گۆڕ و تینەوە دەستیان بە پڕۆسەی خوێندن کردۆتەوە،ئەمەش دەرفەتێکی باشە بۆ قوتابیان چونکە خوێندنی ناو پۆلەکان سوودی زیاترە لە خوێندنی ئۆنڵاین، ھەرچەندە بڕیاری خوێندنی ئۆنڵاین ناچاری بووە.

بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پەرلەمانی کوردستان گووتی: پڕۆسەی خوێندنی ناو پۆلەکان پێی ناوەتە ھەفتەی دووەمەوە و ھیچ قوتابخانەیەک بەھۆی توشبوونی قوتابیان دانەخراوە، تەنیا لە سنوری پەروەردەی مێرگەسۆر یەک قوتابی توش بووی پەتاکە بوو، بەم ھۆیەشەوە ئەم پۆلە بۆ ماوەی ١٤ رۆژ دادەخرێت و پاشان مامۆستایان وانەکان بۆ قوتابیان دووبارە دەکەنەوە.

ھەروەھا دکتۆرە گەلاوێژ عوبێد، بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە بەھاوکاری تیمەکانی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەر و مامۆستایان ھەموو ھەوڵێک دەخەینە گەڕ بۆ پاراستنی قوتابیان و مامۆستان لە رێی جێبەجێکردنی رێنماییەکانی خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 349جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad