English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ماموستایەکی خۆبەخشی زمانی کوردی لە سنە بە ٥ ساڵ زیندان حوکم درا
زارا محەمەدی
2021-02-14 [04:55 AM]

​ZNA – هەولێر


زارا محەمەدی چالاکی مەدنی و ئەندام و بەڕێوەبەری ئەنجومەنی کەلتووری و کۆمەڵایەتیی "نۆژین"  لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ٥ ساڵ زیندان حوکم درا.

دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە ئەم حوکمە ٥ ساڵی‌یە‌ی زارا محەمەدیی پشت‌ڕاست کردووەتەوە.

زارا محەمەدی ماوەی چەند ساڵێک بوو لە سنە و گوندەکانی سەر بەم شارە خۆبەخشانە منداڵانی فێری خویندن و نووسینی زمانی کوردی دەکرد.

ئەو  نزیکەی دووساڵ لەمەوبەر لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و پاشان بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ملیۆن تومەنی بە شێوەی کاتی ئازادیان کرد.

نزیکەی ١٢ ملیۆن کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان لە قوتابخانان بە زۆرەملی زمانی فارسییان پێ دەخوێندرێت و لە فێربوونی زمانی دایک بێبەشن. بەڵام لە بەشێکی زۆری شار و گوندان ماموستایانی خۆبەخش لە دەرەوەی سیستەمی پەروەردەی حکومەت لاوان و منداڵان فێری خویندنەوە و نووسینی زمانی دایکیان دەکەن.





ئەم هەواڵە 190جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad