English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی نوێی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان دەستنیشان کرا
2021-02-14 [05:27 AM]

ZNA- ھەولێر


دوای ئەوەی ئومێد خۆشناو، دەستبەرداری پۆستی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، لە لایەن مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکە، "زانا مەلا خالید" بە سەرۆکی نوێی فراکسیۆنی پارتی دەستنیشان کرا.

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەرلەمانی کوردستان گەورەترین فراکسیۆنە لە رووی ژمارەی کورسییەکانییەوە و رۆڵێکی بەرچاوی ھەیە لە پرۆسەی کاری پەرلەمانی.

پێشتر "ئومێد خۆشناو" سەرۆکی فراکسیۆنەکە بوو، بەڵام بە ھۆی کاندیدکردنی بۆ پۆستی پارێزگاری ھەولێر و ھەڵبژاردنی بە پارێزگاری نوێ لە لایەن ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێرەوە، جێگەکەی لە پەرلەمان خاڵی بوو.

بڕیارە رۆژی سێشەممە، مەکتەبی سیاسی پارتی لەگەڵ فراکسیۆنەکەی لە پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە بۆ بە رەسمی راگەیاندنی ئەو بڕیارە.

زانا مەلا خالید لەدایکبووی ١٩٨٣ی شاری ھەولێرە و ماستەری لە تەندرووستی گشتیی ھەیە.





ئەم هەواڵە 442جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad