ZNA – هەولێر
وەزیری بەرگریی تورکیا دەەڵیت لە هەڵمەتی سەربازی بۆ سەر چەکدارانی پەکەکە لە چیای گارە، بەسەر تەرمی ١٣ هاووڵاتیی تورکیا داکەوتوون کە پەکەکە دوای رفاندنیان گوللـهبارانی کردوون.
خلووسی ئاکار دەڵێت هەموو کوژراوان بە گوللـه لە سەریان دراوە.
رۆژنامەی "دەیلی سەباح"ی تورکیا بڵاویکردەوە، خلووسی ئاکار رۆژی یەکشەممە ١٤ی شوبات رایگەیاند، هەڵمەتی سوپای تورکیا لە سەر زەوی دژ بە پەکەکە لە چیای گارە سەرکەوتووانە کۆتایی هاتووە و لەم هەڵمەتەدا ٤٨ ئەندامی پەکەکە کوژراون و تەرمی ١٣ کەسیش دۆزراوەتەوە کە پێشترێ پەکەکە رفاندبوونی و دواتر گوللـهبارانی کردوون.
وەزیری بەرگریی تورکیا دەڵێت لەم شەڕەدا تەنیا ٣ سەربازی تورک کوژراون، بەڵام سەرچاوەکانی پەکەکە دەڵێن زیاتر لە ٣٠ سەربازی تورکیان کوشتووە.
/ا.م
ئەم هەواڵە 250جار خوێندراوەتەوە |