ZNA- هەولێر
سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستگیركردنی باندێكی مەترسیداری راگەیاند، كە لە پارێزگای بەسڕە هەڕەشەی تیرۆركردنیان لە چالاكوانان دەكرد و تۆمەتبارن بە تیرۆرکردنی ژمارەیەک چالاکوانی تر.
مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە تویتێكیدا لەتویتەری خۆی نووسیویەتی: باندی مەرگ، كە هاووڵاتیانی ئێمەی لە بەسڕە دەترساند و لە شەقامە دڵگیرەکانیدا چالاكوانانیان دەكوشت، ئەمڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەكان دەستگیركران، بەشێوەیەكی ئاشكراش دادگایی دەكرێن.
كازمی لە تویتەکەیدا ناوی چوار چالاکوانی تیرۆرکراوی هێناوە و نووسیوویەتی: "ئەمڕۆ بكوژانی جینان مازی و ئەحمەد عەبدولسەمەد دەستگیركران، سبەینێش تۆڵە لە بكوژانی ریهام و هیشام ئەلهاشمی و هەموو كوژراوەكان دەكەینەوە، دادپەروەری ناخەوێت."
ئەم هەواڵە 301جار خوێندراوەتەوە |