ZNA- هەولێر
فەرمانگەی زانیارییەكانی وزەی ئەمەریكا لە راپۆرتێكدا ئاشكرای دەكات، ھەفتەی رابردوو ھەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریكا بۆ 114 ھەزار بەرمیلی رۆژانە بەرزبووەتەوە.
لە راپۆرتەكەدا ھاتووە، ھەفتەی رابردوو ناوەندی ھاوردەی ئەمەریكا لە نەوتی خاو لە 7 وڵاتدا گەیشتووەتە 5154 ملیۆن بەرمیلی لە رۆژێكدا، بەراورد بە ھەفتەی پێشووتری بەبڕی 722 ھەزار بەرمیل دابەزیوە.
هەروەها ئەمەریكا لە ھەمان ماوەدا بەتێكڕای 114 ھەزار بەرمیلی رۆژانە نەوتی لە عێراقەوە ھاوردەكردووە، كە بەبڕی 24 ھەزار بەرمیلی رۆژانە بەرزبووەتەوە بەراورد بە ھەفتەی پێشووتری كە ئەو كات 90 ھەزار بەرمیل بووە .
زۆرترین داھاتی نەوتی بۆ ئەمەریكا لە كەنداو بووە كە بەتێكڕای 3.730 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە بووە، دواتر مەكسیك دێت بە تێكڕای 446 ھەزار بەرمیل و كۆلۆمبیا بە 336 هەزار بەرمیل و سعوودیەش بە و 282 ھەزار بەرمیل دێن.
ئەم هەواڵە 232جار خوێندراوەتەوە |