ZNA- هەولێر
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 15/2/2021 د. رۆژ نووری شاوەیس ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ھەولێر كۆچی دوایی كرد.
د. رۆژ نووری شاوه‌یس، ماوه‌یه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بووه و لە كابینەی سێیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان سەرۆك وەزیران بوو، لە دوو كابینەی حكومەتی عێراقیش جێگری سەرۆك وەزیران بوو، جگە لەوەش لەناو پارتی دیموكراتی كوردستان چەندین ئەركی جیاوازی پێسپێردراوە، له ته‌مه‌نی 74 ساڵیدا، دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی، ئەمڕۆ له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر، كۆچی دوایی كرد.
د. رۆژ له ساڵی 1947 له شاری سلێمانی له‌دایكبووه، خوێندنی سه‌ره‌تایی له به‌غدا و كه‌ركووك و مووسڵ ته‌واو كردووه، بۆ خوێندنی ئاماده‌ییش گه‌ڕاوه‌ته‌وه سلێمانی.
ئەم هەواڵە 229جار خوێندراوەتەوە |