English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرھەم ساڵح : دکتۆر رۆژ لە قۆناغە جیاوازەکانی خەباتی رزگاریخوازی کوردستاندا رۆڵی بەرچاوی ھەبووە
2021-02-15 [11:45 AM]

ZNA- ھەولێر



د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق پەیامێکی ھاوخەمی بڵاوکردەوە و رایگەیاندا " د. رۆژ نووری شاوەیس کەسایەتییەکی شۆڕشگێر و نیشتمانپەروەر بوو، لە قۆناغە جیاوازەکانی خەباتی رزگاریخوازی کوردستاندا رۆڵی بەرچاوی ھەبووە".

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا ھاتووە: "دوای روخانی رژێمی دیکتاتۆری بەعس بەشدار بوو لە نوسینەوەی دەستووری عێراق و دواتریش چەندین پۆستی دیاری وەرگرت".

دەقی پەیامی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ کۆچی دوایی د. رۆژ نووری شاوەیس:..

بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی د. رۆژ نوری شاوەیس ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و خەباتکاری بە ‌ئەزموون و کەسایەتی دیار و ناسراوی کوردستانم بیست.

د. رۆژ جگە لەوەی رۆڵەی بنەماڵەیەکی ناسراوی سلێمانی و کوڕی تێکۆشەری دیار نوری شاوەیس و ناھیدە شێخ سەلام بوو، خۆشی کەسایەتییەکی شۆڕشگێر و نیشتمانپەروەر بوو، لە قۆناغە جیاوازەکانی خەباتی رزگاریخوازی کوردستاندا رۆڵی بەرچاوی ھەبووە، دوای روخانی رژێمی دیکتاتۆری بەعس بەشدار بوو لە نوسینەوەی دەستووری عێراق و دواتریش چەندین پۆستی دیاری وەرگرت.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و ھاوخەمی خۆم بە خانەوادە و کەسوکار و ھاوڕێیانی رادەگەیەنم، لە یەزدانی مەزن داواکارم گیانی بە ھەشتی نەمری شاد بکات.

انا للە و انا الیە راجعون

د.بەرھەم ساڵح

سەرۆک کۆماری عێراق





ئەم هەواڵە 292جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad