English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک بارزانی: جێگە پەنجەی کاکە رۆژ لە ھەموو قۆناغە سەختەکانی خەباتی گەلەکەمان دیارە
2021-02-15 [02:13 AM]

ZNA-ھەولێر


سەرۆک مەسعود بارزانی، لە مەراسیمی ماڵئاوایی د. رۆژ نوری شاوێس، رایگەیاند، من و دکتۆر رۆژ لە ١٩٥٨ەوە بەیەکەوە بووینە و بۆ چرکەیەکیش لەیەک دانەبڕاوین. گوتیشی: "جێگە پەنجەی کاکە رۆژ لە ھەموو قۆناغە سەختەکانی خەباتی گەلەکەمان دیارە".

دەقی وتارەکەی سەرۆک 

بەناوی خوای گەورە و میھرەبان

ئەمڕۆ رۆژێکی زۆر زۆر خەمناکە بۆ من. لەدەستدانی برایەک و ھەڤاڵێکی ئازیزی وەک کاکە رۆژ ئاسان نییە. لە ساڵی ١٩٥٨ەوە من و کاکە رۆژ لە قوتابخانەوە تا ئەمڕۆ وەک دوو برا بەیەکەوە بووین. بۆ یەک چرکەش لەیەک دوور نەکەوتینەوە. جێگە پەنجەی کاکە رۆژ لە ھەموو قۆناغە سەختەکانی خەباتی گەلەکەمان دیارە. رۆڵەیەکی ئازا و بە وەفا بوو بۆ گەلی خۆی و پارتەکەی. درێژەپێدەری رێگەی باوکی و دایکی بوو. من دڵنیام ھەڤاڵانی کاکە رۆژ درێژەپێدەری ئەو رێبازە دەبن و خەبات دەکەن لە پێناو ئەو ئامانجەی کە کاکە رۆژ و ھەزاران تێکۆشەری دیکە و قارەمانی دیکە سەریان لە پێناویدا داناوە.

کاکە رۆژ ھەمیشە لە یادمە، (سەرۆک بارزانی دڵی پڕبوو و بە ھۆی گریانەوە وتارەکەی تەواو نەکرد)





ئەم هەواڵە 304جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad