ZNA – هەولێر
جنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی رێکراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، راپۆرتێک سەبارەت بەم وڵاتە پێشکەش بە ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات.
نوێنەری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە تویتێکدا بڵاوی کردووەتەوە ئەم راپۆرتە له رێگهی ڤیدیۆ كۆنفرانسهوه دهربارهی پێشھاتەکانی عێراق پێشکەش بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی دەکات.
پلاسخارت دەڵێت لەم راپۆرتەدا زانیاریی و وردهكاریی تایبهت بە پێشھاتە سیاسییەکانی عێراق بۆئەنجومەنی ئاسایش دەخاتەڕوو.
جنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، بەردەوام سەردانی لایەن سیاسییەکانی نێوخۆ و وڵاتانی دراوسێی عێراق دەکات و بۆ رێککەوتنی لایەنەکان و سەپاندنی سەقامگیری لەم وڵاتە هەوڵ دەدات.
ئەم هەواڵە 121جار خوێندراوەتەوە |