ZNA – هەولێر
ئاریانا گراندی خانمە گۆرانیبێژی ئەمریکی، بەرهەمێکی نوێی بەناوی "34 +35" بڵاوکردەوە. لەم بەرهەمەدا دۆگا کات و میگان زە ستالیۆن بەشدارن و لە کەناڵی تایبەتی ئاریانا گراندی لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە و زیاتر لە 10 ملیۆن بینەر و یەک ملیۆن لایکی بۆ هاتووە. ڤیدیۆکلیپەکە لە دەرهێنانی ستیڤان خولییە و دەنگدانەوەیەکی زۆری لە نێو هۆگرانی ئەو سێ گۆرانیبێژە هەبووە. لەلایەکی دیکەوە گراندی سەرقاڵی ئامادەکاری بۆ بڵاوکردنەوەی کۆپیەکی دیلۆکسی ئەلبوومی "Positions" دەکات کە بڕیارە لەم مانگەدا بڵاوبکرێتەوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad