ZNA – هەولێر
کۆمپانیای دیزنی رایگەیاند، سوورن لەسەر ئەوەی فیلمی سینەمایی Black Widow لە سینەماکاندا نمایش بکەن. بۆب چابک سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای دیزنی گوتی، هەرچەندە بەشێکی زۆر لە فیلمەکان ئێستا لە پێگەکانی بڵاوکردنەوەی فیلم بڵاودەکرێنەوە، بەڵام ئەوان سوورن لەسەر ئەوەی فیلمە نوێیەکەیان لە سینەما نمایش بکەن. کۆمپانیای دیزنی بڵاوکردنەوەی فیلمی سینەماییBlack Widow و West Side Story بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ئەمساڵ دواخست. بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێکی زۆر لە بەرهەمە سینەماییەکان لە پێگەکانی بڵاوکردنەوەی فیلم بڵاوکراونەوە، بەشێکیشیان لە سینەما و پێگەکان بڵاوکرانەوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad