ZNA – هەولێر
وێنەیەکی دیانا حەداد خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرایەوە کە لە نەخۆشخانەدایە. خوشکی ئەو گۆرانیبێژە وێنەیەکی دیانای لە هەژماری تایبەتی ئەو لە ئینستگرامدا بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، دیانا حەداد نەشتەرگەرییەکی بچووکی لە گەدەدا کردووە. ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بەم هەواڵە ویستویەتی هۆگرانی خوشکەکەی دڵنیا بکاتەوە لەوەی کە ئەو تەندروستی باشە. لەلایەکی دیکەوە ڤیدیۆکلیپی "ما نستمر"ـی دیانا حەداد کە لە تێکستی شاعیری عێراقی رامی ئەلعبودی، دوو ملیۆن و 800 هەزار بینەری لە یوتیوب هەیە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad