English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی تەندروستی زانیاری لەبارەی ژمارەی قوربانیانی مووشەکبارانەکەی شاری ھەولێر دەدات
2021-02-15 [08:45 AM]

ZNA-ھەولێر



لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان زانیاری لەبارەی ژمارەی قوربانیانی مووشەکبارانەکەی ئەمشەوی شاری ھەولێر راگەیاند و دووپاتیکردەوە، لە مووشەکبارانەکەدا تەنیا ٣ بریندار ھەن.

دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی:

وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە زیانی موشەکەکانی ئەمشەوی شاری ھەولێر رایدەگەیەنێت، کە تەنھا سێ بریندار ھەیە. برینداری یەکەم پاسەوانی یەکێک لە قونسڵگەریەکانە لە گەڕەکی وەزیران، باری تەندروستی باشە و جێگیرە بەڵام چەندین پڕوشکی ساچمەی بەرکەوتووە.

برینداری دووەم کەسێکی کوردی رۆژئاوایە لە مەیدانی ئاژەڵان، برینی قوڵ و شکانی ھەیە باری تەندروستی تا رادەیەک جێگیرە.

برینداری سێیەم کەسێکی دیکەی مەیدانی ئاژەڵانە، باری تەندروستی جێگیر نییە.

دەستبەجێ فریاگوزاریان بۆ کراوە و کاری پێویستیان بۆ ئەنجام دەدرێت لە ھۆڵی نەشتەرگەری و نەخۆشخانە ماونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی

١٥ شوبات ٢٠٢١





ئەم هەواڵە 604جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad