ZNA-هەولێر
جێنین ھێنیس پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، بە تووندی هێرشە مووشەکییە خاوێناوییەکەی سەر هەولێر سەرکۆنە دەکەین.
لە تویتێکدا پلاسخارت نووسیویەتی، ئەو هێرشە ترسنۆک و سەرەڕۆییە، مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر سەقامگیریی عێراق. پێویستە عێراق لە رکابەریی دەرەکی بپارێزرێت.
داواش دەکات، ئێمە داوای دانبەخۆداگرتن و هەماهەنگیی چڕوپڕی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەین بۆ پەلکێشکردنی تاوانباران بۆ بەردەم دادگا.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad