English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھۆڵەندا سەركۆنەی ھێرشە مووشەكییەكەی ھەولێر دەكات
2021-02-16 [07:23 AM]

ZNA-هەولێر


كونسوڵخانەی ھۆڵەندا لە ھەولێر سەركۆنەی ھێرشە مووشەكییەكەی شەوی رابردووی ھەولێر دەكات.

لە راگەیەندراوێكدا كونسوڵخانەی ھۆڵەندا لە ھەولێر رایگەیاند، دڵگرانین بەو ھێرشە مووشەكییەی كرایە سەر ھەولێر و خەمبارین بە گیان لەدەستدانی بەڵێندەرێكی مەدەنی و  برینداربوونی ھاووڵاتییانی سڤیل و ئەندامانی ھێزەكانی ھاوپەیمانان.

لە راگەیەندراوەكەی كونسوڵخانەی ھۆڵەندا ھاتووە، ھاوخەمی خۆمان بۆ كەسوكاری قوربانیانی ئەو ھێرشە رادەگەیەنین.

شەوی رابردوو ھێرشێكی مووچەكی كرایە سەر ھەولێر، بەگوێرەی دوایین ئامار ئەندامێكی ھێزەكانی ئەمەریكا گیانی لەدەستداوە و شەش كەسی دیكەش برینداربوونە.





ئەم هەواڵە 124جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad