English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەیاد عەلاوی: دووباره‌ به‌ ئامانجگرتنی زاڵمانه‌ی هه‌ولێر په‌یامێكی ره‌شی دیكه‌ی دەرەكیە
2021-02-16 [08:09 AM]

ZNA – هەولێر


سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی، له‌ تویتێكدا ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی هه‌ولێری كرد و گوتی: له‌ لێدوانی رۆژنامه‌وانی بێزار بووین و هیوادارین ته‌نیا به‌ پێكهێنانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ نه‌وه‌ستین و كردوه‌ش ببینین.

ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی له‌ تویتێكدا نووسیویه‌تی: "دووباره‌ به‌ ئامانجگرتنی زاڵمانه‌ی هه‌ولێر، په‌یامێكی ره‌شی دیكه‌یه‌، كه‌ ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی بۆ عێراق دووپات ده‌كاته‌وه‌".

گوتیشی: "هیوادارین ئه‌مجاره‌ به‌ كردار له‌ناوبردنی كرده‌وه‌ی تاوانكاری ببینین و هه‌ر به‌ پێكهێنانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ نه‌وه‌ستین، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ لێدوانی رۆژنامه‌وانی بێزابووین".

 





ئەم هەواڵە 172جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad