English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
د.ناسر ھەرکی : با ھەول بدرێت ھەموو عێراق وەک ھەولێر بێت نەک ھەولێر وەک عێراق بێت
2021-02-16 [09:11 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەندامێکی لێژنەی ئاسایش و بەرگیری لە پەرلەمانی عێراق دەلێت بە توندی ئیدانەیی ئەو ھێرشە ترسنۆکانەی سەر شاری ھەولێر دەکەین وە داواش لە سەرۆک وەزیرانی عێراقمان کردووە بەدواداچوونی ورد بۆ ئەم بابەتە بکرێت .


د. ناسر ھەرکی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لێژنەی ئاسایش و بەرگری بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند ئەمە جاری یەکەم نیە ھێرش دەکرێتە سەر شاری ھەولێر بۆیە ئێمە لە پەرلەمانی عێراق دوا دەکەین ناکرێت ھەر کاتێک ھێرش بکرێتە سەر شاری ھەولێر ھێزە عێراقیەکان بێ ئاگایی خۆیان دەرببرن بۆیە پێویستە لێکۆلینەوەی ورد لەو بابەتە بکرێت .


د. ناسر ھەرکی گوتیشی ھەولێر نمونەێکی جوانی ئارامی ھەموو عێراقە بۆیە ناکرێت رووبەرووی ھێرش لەو جۆرە ببێتەوە پێویستە ئەو ناوچانەیی دەکەوێتە نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزە عێراقیەکان بەباشی کۆنترۆل بکرێت ئەمەش ئەرکی سەرۆکی ھێزە چەکدارەکانی عێراقە .


ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق گوتیشی پێویستە ھێزە عێراقیەکان بیر لەوە بکەنەوە ھەموو عێراق وەکوو ھەولێری لێبکرێت نەک ھەولێر وەکوو عێراقی لێبێت ئەو ئارامیە و سەقامگیرەی لە ھەولێر ھەیە لە ھیچ شوێنێکی عێراق نیە .





ئەم هەواڵە 307جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad