|
ZNA-هەولێر مامۆستاىهكی زانکۆ رایگه‌یاند: "ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق له کۆى 144 مادده‌ى دەستوور، پێشێلی 55 مادده‌ى کردووه و تا کورد و سوننه و شیعه له عێراق له ڕه‌ئى و بڕیارى سیاسی‌دا شه‌ریک نه‌بن، عێراق ئارامى به خۆیەوه نابینێت".
دكتور ڕێبین سه‌لام مامۆستاى زانکۆ و شاره‌زایى بوارى یاسای دەستوورى به ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: ئه‌وه‌ى که مافى کورده وه‌ک ئاستى ههرەنزمى ئه‌و مافانه‌ى که میلله‌تێک حه‌فتا ساڵه فرمێسک و خوێنى بۆ ڕشتووه, بریتییه لە کۆمه‌ڵێک ده‌قى دەستوورى کە ساڵى 2005 نووسراوه، له‌وانه 144 مادده‌یه که هه‌ندێک مادده‌ى تێدا دیاری کراوه وه‌ک مافى گه‌لى کوردستان وه‌ک کیانێکى سه‌ربه‌خۆ، به ڕه‌زامه‌ندیى خۆى له دیباچهى دەستووری عێراقى ئاماژه‌ى پێ کراوه و ده‌ڵێت: "کوردستان به ڕه‌زامه‌ندیى خۆى نووساوهتهوه به‌م عێراقه فیدرالییه‌وه وه جێبه‌جێکردنى ئه‌م دەستوورهش زامنى مانه‌وه‌ى عێراقه به یه‌کگرتوویى, بۆیه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه که دەستوور جێبه‌جێ نه‌کرا و خه‌رقى 55 مادده‌ى دەستوورهکه کرا, هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش بوو گه‌لى کوردستان بڕیارى سه‌ربه‌خۆییی دا و چیتر ئاماده نه‌بوو قوربانى به مافه‌کانى بدات".
ئاشكراكرد: کورد ئێستا هاوبه‌شه نه‌ک شه‌ریک, سێ مهبدهئهکهى فیدراڵى که بریتییه له (شه‌راکه‌ت, ته‌وافق و ته‌وازن) که هه‌موو نیزامێکى فیدراڵى له‌سه‌ر دروست بووه, کورد له سه‌رده‌مى قۆناغه‌کانى ڕابردووى عێراق تا ئێستا هاوبه‌ش بووه نه‌ک شه‌ریک, شه‌راکه‌ت ئه‌وه‌یه تۆ له بڕیارى چاره‌نووسسازدا به‌شدار بیت, هه‌تاوه‌کو له‌عێراق کورد و سوننه و شیعه له ڕه‌ئى و بریارى سیاسیى وڵاتهکەدا شه‌ریک نه‌بن، ئارامى به خۆیەوه نابینێت, یه‌ک نموونه له ساڵى 1970وه دەستوورێکى کاتى بووه بۆ ماوه‌ى 35 له عێراقدا, له دواى ئه‌و ڕێکەوتەشەوە تا2020 کرا به دەستوورێکى جێبه‌جێنه‌کراو، ئێستاش ده‌ڵێن با هه‌موارى بکه‌ینه‌وه, ئێمه کێشه‌ى بوونى مادده و ده‌قى دەستووریمان نییه ته‌نها ئه‌وه‌یه دەستوور له عێراق له به‌رژه‌وه‌ندیى که‌مینه‌یه‌کى خۆسه‌پێن جێبه‌جێ ده‌کرێت".
دكتور رێبین دیاریشیكرد: ئێمه کۆمه‌ڵێک مافى دەستووریمان به‌ده‌سته‌وه‌یه به‌کارى بهێنین, به‌ڵام پێش ئه‌وه ده‌بێت دادگاى فیدراڵى له وڵاته‌که (عێراق) ئاکتیڤ بکرێته‌وه پێش داواکردنى هه‌رمافێک, چونکه بیرمان نه‌چێت ئه‌وه‌ى له په‌رله‌مانى عێراق ڕوو ده‌دات، پێچه‌وانه‌وه‌ى ئه‌و ده‌قه دەستووریانەیە که هه‌یه, دووه‌م مافى یاساى که خه‌ڵکى کوردستان هه‌یەتی ئه‌و ڕیفراندۆمه بووه که گه‌ل کردى, ئێمه بۆ ده‌ڵێین ڕیفراندۆم گرنگه، چونکه ڕیفراندۆم خاوه‌نى بڕیارى سیاسی و سه‌روه‌رىی هه‌ر نه‌ته‌وه و گه‌لێکه, ته‌واوى دامه‌زراوه‌کانى دیکه‌ى ولات، وه‌ک په‌رله‌مان و حکوومه‌ت سه‌رچاوه‌که‌ى له ده‌نگی گه‌له‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه, هه‌ر له شۆڕشى فه‌ره‌نساوه له ساڵى 1789 ئه‌و بابه‌ته بووه‌ته بنه‌ما و چه‌سپیوه, بۆیه تا ئێستاش نه‌توانراوه ئه‌نجامه‌کانى ڕیفراندۆم هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه, بۆیه هه‌رکات پێوست بکات سه‌رکردایه‌تیى سیاسى کورد ده‌توانێ به‌کاری بهێنێت".
هه‌روه‌ها گوتی: یاساى یۆنامى (نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان) هه‌موو یه‌کێتى ئه‌ورووپا و ولاتانى دیکه کاتێک له ساڵى 2017 هاتنه سه‌رخه‌ت و هه‌رێمى کوردستانیان له‌و ته‌وقه سیاسى و ئابوورییە ڕزگار کرد به هه‌وڵى سه‌رۆکى ئه‌وکاتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، به‌رێز نێچیرڤان بارزانى له داڤۆس ئه‌م ته‌وقه شکێنرا و دووباره پێگه‌ى سیاسى و جوگرافیى هه‌رێم به ڕووى دنیاى ده‌ره‌وه کرایه‌وه, ئه‌مه به‌شێک بوو له به‌کارهێنانى ئه‌و مافه دەستوورییهى که ئێمه وه‌ک هه‌رێمى کوردستان هه‌مانبوو, ئه‌مه جگه له‌وه‌ى ئێمه ده‌توانین له ڕێگه‌ى وڵاتانى دراوسێوه له دادگاى لاهاى سکاڵا تۆمار بکه‌ین, بۆیه ئیمه به که‌متر له جێبه‌جێکردنى دەستوور ڕازی نابین، چونکه ئه‌وه ئاستێکی ههرەنزمه لە مافەکانی گه‌لێک که 70 ساڵە قوربانى دەدات".
ئەم هەواڵە 298جار خوێندراوەتەوە |