English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران داوای كرد، بكه‌رانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر سزا بدرێن
2021-02-16 [11:17 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویکردەوە، هیچ پەیوەندییەکیان بە هێرشەکەی سەر هەولێرەوە نییە، وتیشی، ھەموو ئەو دەنگۆ گوماناویانە كە دەیانەوێت رووداوەكانی ھەولێر بە ئێران ببەستنەوە رەتدەكەینەوە، داواش لە حكومەتی عێراق دەكات، بەدواداچوون بۆ ئەو رووداوە بكات و بكەرانیشی سزا بدات.

ئەمڕۆ سێشەممە سەعید خەتیبزادە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: "ئاسایشی عێراق بۆ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە بە گشتی گرنگە".

خەتیبزادە دەشڵێت، ھەموو ئەو دەنگۆ گوماناویانە كە دەیانەوێت رووداوەكانی ھەولێر بە ئێران ببەستنەوە رەتدەكەینەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران داواش لە حكومەتی عێراق دەكات، بەدواداچوون بۆ ئەو رووداوە بكات و بكەرانیشی سزا بدات.

 





ئەم هەواڵە 433جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad