ZNA - ههولێر
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشە مووشەکییەی کرد کە کرایە سەر هەولێر و ناوچەکانی نیشتەجێبوونی مەدەنی، وتی، ئەو هێرشە جارێکی دیکە دەریخست کە پێویستە رێگە نەدرێت هیچ رێکخراوێکی تیرۆریستیی لەسەر خاکی ئەو وڵاتە هەبێت.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خەڵکی هەولێر، حکوومەتی هەرێمی کوردستان، حکوومەتی عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش کراوە کە تورکیاشی لەنێودایە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە ''لەو باوەڕەداین کە بەرپرسانی عێراق بەخێرایی ئەوانە دەدۆزنەوە کە لە پشت ئەو هێرشە قێزەونەن و رووبەڕووی دادگایان دەکەنەوە''.
ئەوەیش خراوەتەڕوو کە ئەو هێرشە جارێکی دیکە دەریخست کە پێویستە رێگە نەدرێت هیچ رێکخراوێکی تیرۆریستیی لەسەر خاکی ئەو وڵاتە هەبێت لەبەر ئاشتیی، پێویستە دەزگا نیشتمانییەکانی ئەو وڵاتە بەشێوەیەکی گشتگیر بۆ سەقامگیریی و سەروەری ئەو وڵاتە بەهێز بکرێن.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لهوه كراوه، ''بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشە مووشەکییە دەکەین کە کرایە سەر هەولێر و ناوچەکانی نیشتەجێبوونی مەدەنی کردووەتە ئامانج''.
سهبارهت به رووداوهكه وهزارهتی ناوخۆی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، دوای ئەوەی کاتژمێر 9:30 ی دوێنێ شەو 2021/2/15 ، چەند مووشەکێک بەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر کەوتن ، لە ئەنجامدا لە ناو فڕۆکەخانە بووە هۆی گیانی لە دەستدانی کەسێک و برینداربوونی پێنج کەسی دیکە. لە ناو شاری هەولێریش سێ کەسی تر برینداربوون.ئەمە جیا لەوەی زیانی ماددیشی بە چەندین ماڵ و شوێنی بازرگانی گەیاندووە.
هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش بە ربەرایەتی ئەمریکا رایگەیاند، لەو هێرشەی کە کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەڵێندەرێکی مەدەنی گیانی لەدەستداوە و پێنج کارمەندی گرێبەست و سەربازێکی ئەمریکیش بریندار بوون.
aa
ئەم هەواڵە 319جار خوێندراوەتەوە |