ZNA - هه‌ولێر
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رچه‌نده ناحه‌زان و تیرۆریستان هه‌وڵی ئازاردانی گه‌له‌كه‌مان بده‌ن و بیانه‌وێ كۆسپ له‌سه‌ر رێگه‌مان دروست بكه‌ن، ئێمه به ئیراده‌یه‌كی به‌هێزتر رووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه< و لە ڕێڕەوی خۆمان بەرەو سەرکەوتن ناوەستین.
مه‌سرور بارزانی، له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "هەرچەند ناحەزان و تيرۆریستان، هەوڵی ئازاردانی گەلەکەمان بدەن و بە کردەوە ترسنۆکەکانیان ، خەریکی تێکدانی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بن و بیانەوێ کۆسپ لە سەر ڕێگامان بۆ سەرکەوتن و پێشکەوتن دروست بکەن، ئێمە بە ئیرادەیەکی بەهێزتر، ڕووبەڕوویان دەبینەوە و لە ڕێڕەوی خۆمان بەرەو سەرکەوتن ناوەستین".

ئەم هەواڵە 307جار خوێندراوەتەوە |