ZNA - ههولێر
له راگهیهنراوێكی یۆنانی له عێراق كه وێنهیهكی بۆ ئاژانسی ههواڵی زاگرۆس هاتووه، رایگهیاند، وا بڕیارە خاتو جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ، رۆژی سێشەممەی ڕێکەوتی ١٦ ی شوباتی ٢٠٢١ لە کاتژمێر ١٠ بەیانی بە کاتی نیویۆرک و ٦ی ئێوارە بە کاتی بەغدا کورتەیەک لەسەر بارودۆخی عێراق پێشکەشی بە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بکات.
راگهیهنراوهكه ئاماژهی بهوه كردوه، خاتو پلاسخارت لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لە بەغداوە وتارەکەی سەبارەت بە بارودۆخی عێراق و یونامی پێشکەش دەکات.
دانیشتنەکە لە رێگەی ئەم لینکەوە پەخش دەکرێت
http://webtv.un.org/
تێکستی وتارەکەی پلاسخارتیش بە هەردوو زمنی ئینگلیزی و عەرەبی لە رێگەی ئەم لینکانەوە بەردەستە:-
www.uniraq.org یان Facebook.com/UnitedNationsIraq
یانیش لە تویتەر لە Twitter.com/UNIraq
شایانی باسە، دوا راپۆرتی سکرتێری گشتیش بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش لەم لینکە بەردەستە
http://bit.ly/2fzjify
ئەم هەواڵە 133جار خوێندراوەتەوە |