|
ZNA ــ هەولێر چپس لهكۆمهڵێك پێكهاته پێكدێت وهكو زهیت، خوێ، ماددەی پارێزەر، تام، رهنگ، بۆن و نیشاسته"، كه بهشێوازێكی ناتهندروست مامهڵهى لهگهڵ بكرێت كاریگهرى لهسهرتهندروستى مرۆڤ بهگشتی ومنداڵ بهتایبهتی، دکتۆر پشدەر عبداللە اسماعیل، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان، زیانەکانی چپسی خستوەتەڕو.
1. قەڵەوی و کێش زیادی، بڕێکی زۆر چەوری و وزەی تێدایە کە مەترسی توشبون بە نەخۆشیەکانی شەکرەو دڵ زیاد دەکات.
2. بڕێکی زۆر خوێی سۆدیۆمی تێدایە کە مەترسی توشبون بە بەرزبونەوەی فشاری خوێن زیاد دەکات، بەمەش ئەگەری لەکارکەوتنی گورچیلەو جەڵتەی مێشک زیاد دەکات.
3. بڕێکی زۆر لە چەوری جۆری خراپەکەی تێدایە کە توشبون بە نەخۆشیەکانی دڵ زیاد دەکات.
4. هۆکارێکە بۆ کلۆربونی ددانەکان.
5. بڕێکی زۆر چەوری زەیتی خراپی تێدایە و پێکهاتەی جپس کەمترین ماددەی سودبەخشی بۆ گەشەی منداڵەکە تێدایە.
6. هۆکارێکە بۆ ئەوەی منداڵەکە هەمیشە هەست بە برسیەتی بکات و داوای جپسی تر بکات چونکە بڕێکی زۆر کاربۆهیدرات و نیشاستەی تێدایە کە دەبێتە هۆی ناڕێکی لە ئاستی شەکری گلوکۆزو هۆڕمۆنی ئەنسۆلین.
7. چالاکی مێشکی منداڵەکە زیاد دەکات، هەربۆیە دەبێتە هۆی جوڵەیەکی زۆری بێزاركەر لە سروشتی منداڵەکە.
8. لە ئەنجامی پڕۆسەی دروست کردنی جپسی پەتاتەکە ماددەیەک دروست دەبێت کە پێی دەوترێت( acrylamide) کە هۆکارێکی مەترسیدارە بۆ توشبون بە نەخۆشی شێرپەنجە.
9. خواردنی جپسی پەتاتەی زۆر هۆکارێکە بۆ توشبون بە وشک بونەوەی منداڵ.
10. بۆ ژنی سکپڕ مەترسی لەسەر ژیانی کۆرپەکە دروست دەکات و لەوانەیە ببێتە هۆی مردنی کۆرپەکەی.
ئەم هەواڵە 121جار خوێندراوەتەوە |