ZNA – هەولێر
ئەنجومەنی دادوەریی عێراق پارێزگاری پێشووی بە تۆمەتی گەندەڵی بە ٥ ساڵ مانەوە لە زیندان سزا دا.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڵاویكردۆتەوە، پشت بەستن بە لێکۆڵینەوەکانی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، دادگای تاوانەکانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بەپێی ماددەی ٣٤٠ لە یاسای سزاکانی عێراق، لەسەر دوو دۆسیەی گەندەڵی، سزای پێنج ساڵ زیندانی بۆ نەوفەل حەمادی عاگوب دەرکردووە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، پارێزگاری پێشووی نەینەوا بەوە تۆمەتبارکراوە ساڵانی نێوان ٢٠١٧ و ٢٠١٩ لە ژمارەیەک پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی باڵەخانان لە پارێزگای نەینەوا گەندەڵ٧ی کردووە.
ئەم هەواڵە 136جار خوێندراوەتەوە |