ZNA – هەولێر
میدیاكانی عێراق لە زاری سەرچاوەیەک لە نووسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەی عێراق بڵاویانکردۆتەوە، هیچ گفتوگۆیەک لەبارەی واژۆکردنی بەڵگەنامەی برایەتیی مرۆیی لەلایەن سیستانی و پاپا فرانسیس، نەکراوە.
نووسینگەی سیستان بەم لێدوانە، لێدوانی باڵیۆزی عێراق لە ڤاتیکان لەوبارەوە رەت کردووەتەوە
باڵیۆزی عێراق لە ڤاتیکان لەمەوبەر گوتبووی، پاپای ڤاتیکان لە سەردانی داهاتوویدا بۆ عێراق، بەڵگەنامەیەک بۆ"برایەتیی مرۆیی لەگەڵ عەلی سیستانی واژوو دەکات.
سەرچاوەکەی نووسینگەی سیستانی رایگەیاندووە، بۆ سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان بۆ لای سیستانی، لەگەڵ باڵیۆزی ڤاتیکان لە بەغدا هەماهەنگی دەکەن.
ئەم هەواڵە 136جار خوێندراوەتەوە |