ZNA – هەولێر
کەناڵیWanda Pictures داهاتی فیلمی سینەمایی "Detective Chinatown 3" لە سینەماکانی چیندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرد. ئەم بەرهەمە سینەماییە لە یەکەم رۆژی نمایشکردنی لە سینەماکانی چیندا 160 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەدەستهێنا و کۆی داهاتوی لە ماوەی سێ رۆژدا 397 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێناوە. بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەرییەکی زۆری لەسەر پشیەسازی سینەما هەبووە و بەۆیەوە داهاتی سینەما و فیلمە سینەماییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە و بە بەراورد بە سینەماکانی ئەوروپا و ئەمریکا، ئێستا سینەماکانی چین لە ریزبەندی یەکەمدایە. بەهۆی کۆرۆناوە سینەماکانی ئەوروپا بە رێژەی 70.6٪ داهاتی کەمیکردووە و 7.5 ملیار دۆلاری ئەمریکی زیانی بەرکەوتووە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad