ZNA – هەولێر
گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری جیهانی جۆنی باچیکۆ کە بە ئەفسانەی سالسا دەناسرێت، لە تەمەنی 85 ساڵیدا ما،ڵئاوایی لە ژیان کرد. هەواڵی کۆچی دوایی ئەو هونەرمەندە لەلایەن بنەماڵەکەیەوە بڵاوکرایەوە کە بەهۆی هەوکردنی سییەکانی لە شاری نیۆیۆرک لە ئەمریکا کۆچی دوایی کردووە. جۆنی باچیکۆ لە 25 ئازاری 1935 لە سانتیاگۆ دی لۆس کابالیرۆس لە وڵاتی دۆمینکان لە دایکبووە، ئاوازی بۆ زیاتر لە 150 گۆرانی داناوە. ئەو هونەرمەندە بە ئەفسانەی میوزیکی سالسا ناسێندراوە کە ستایلێکی میوزیکی ئەفریقییە لە ئەمریکای لاتین.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad