ZNA – هەولێر
میگان زە ستالیۆن خانمە گۆرانیبێژی جیهانی، لە رۆژی لە دایکبوونیدا بەرهەمێکی نویی بۆ هۆگرانی بڵاوکردەوە.
ئەو بەرهەمە گۆرانییەکە بەناوی "Southside Forever Freestyle" کە بەشێوەی ڤیدیۆیکلیپ لە کەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە.
ڤیدیۆکلیپەکە لە دەرهێنانی مایکل هۆیە و لە ماوەی چەند کاژێرێکدا یەک ملیۆن بینەری هەبوو.
ئەو خانمە گۆرانیىیژە لە چەند رۆژی رابردوودا ڤیدیۆکلیپێکی نوێی بەناوی "34 +35" بڵاوکردەوە کە هەریەک لە ئاریانا گراندی و دۆگا کات تێیدا بەشداربوون.
ئەم هەواڵە 169جار خوێندراوەتەوە |