ZNA - ھەولێر
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه یاریه‌كانی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ ده‌ست پێده‌كاته‌وه و تیادا دوو یاری گرنگ به‌ڕێوه‌ده‌چن.
هه‌ردوو یاریه‌كه له كاتژمیر 11ی شه‌و به كاتی هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڕێوه‌ده‌چن، له یه‌كه‌م یاری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌بێ ئاماده‌بوونی نه‌یمار میوانداری یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی ده‌كات.
پۆچیتینیو یه‌كه‌م یاری له چامپیۆنزلیگ ئه‌نجام ده‌دات و ده‌یه‌وێت هه‌موو تواناكانی بخاته گه‌ڕ به‌مه‌به‌ستی بردنه‌وه‌ی له نێو یاریگای كامپ نۆ، هه‌رچه‌ندیشه یاریه‌كه به‌بێ نه‌یمار ئه‌نجام ده‌دات كه به‌هووی پێكانه‌وه ناتوانێت ئه‌نجامی بدات.
له دووه‌م یاریدا لایبزیگی ئه‌ڵمانی میوانداری یانه‌ی لیڤه‌رپوولی زامدار ده‌كات، یانه ئینگلیزیه‌كه به كاتێكی خراپ‌دا گۆزهردهكات و ئه‌مه چه‌ندین یاریه بردنه‌وه‌ی كارێكی ئه‌سته‌مه.
هه‌ربۆیه ئه‌مشه‌و كلۆپ ده‌یه‌وێت به باشترین ئه‌نجام هانده‌رانی ئاشت بكاته‌وه و بگه‌ڕێته‌وه ئه‌نفێلد.
ئەم هەواڵە 55جار خوێندراوەتەوە |