ZNA – هەولێر
بەبۆنەی سەریساڵی نوێی چینییەوە کە بە سەریساڵی مانگی دەناسرێت، داهاتی سینەماکان لەو وڵاتە لە ماوەی چوار رۆژدا 5 ملیار یوان بووە کە دەکاتە 774.5 ملیۆن دۆلار بووە. کۆمەڵەی سینەمای چینی رایگەیاندووە، لە 12 ئەم مانگەدا 34.5 ملیۆن کەس چوونەتە سینەما، بەمەش ژمارەیەکی پێوانیەیی تۆمارکراوە و داهاتی سینەماکان لەو رۆژەدا 1.7 ملیار یوان بووە کە دەکاتە 263 ملیۆن دۆلار. هەریەکە لە فیلمی سینەمایی "لێکۆڵەری گەڕەکی چینی 3" بە 356 ملیۆن دۆلار و فیلمی "های ئامی" بە 139.5 ملیۆن دۆلار زۆرترین داهاتیان لەم هەفتەیەدا بەدەستهێناوە. بەهۆی دەستپێکردنی شەپۆڵێکی نوێی کۆرۆنا لە جیهاندا، حکموەتی چین داوای لە چینییەکان کردووە سەردانی دەرەوەی وڵات نەکەن، ئەمەش هۆکارێکە کە لەو بۆنەیەدا بەشێکی زۆری خەڵک لە چیندا بمێننەوە و سەردانی سینەماکان بکەن.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad