|
ZNA – هەولێر بڕیارە لە 24 ئازاری داهاتوو، فیلمی سینەمایی Nomadland لە سینەماکانی فەرەنسا نمایشبکرێت.
ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 2020 لە چەندین فێستیڤاڵی سینەماییدا بەشداربووە و چەندین خەڵاتی گرنگی سینەمایی بەدەستهێناوە، لەوانە خەڵاتی باشترین فیلم لە فێستیڤاڵی فیلمی ڤینس.
ئەم بەرهەمە سینەماییە باس لە ئافرەتێک دەکات کە بڕیاردەدات بەردەوام لە رۆژئاوای ئەمریکا گەشت بکات.
لەم بەرهەمەدا فرانسیس مەکدۆرماند رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت کە پێشتر لەرێگەی فیلمی سینەمایی Three Billboards Outside Ebbing, Missouri خەڵاتی ئۆسکاری وەک باشترین خانمە ئەکتەر بەدەستهێنا.
ئەم هەواڵە 145جار خوێندراوەتەوە |