English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وێنەگرتنی "Mission Impossible 7" کۆتایی هاتووە
2021-02-17 [07:56 AM]

ZNA – هەولێر


یەکێک لەو فیلمانەی کۆرۆنا کاریگەرییەکی زۆری لەسەر وێنەگرتنی هەبووە، فیلمی سینەمایی "Mission Impossible 7" بووە.

هەرچەند بەم دواییە هەواڵێک بڵاوکرایەوە کە بەهۆی دەستپێکردنی شەپۆڵێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وێنەگرتنی لە ئیمارات وەستێندراوە، بەڵام دەرهێنەری فیلمەکە کریستۆڤەر ماکۆرای رایگەیاند وێنەگرتنی فیلمەکە لە ئیمارات کۆتایی هاتووە و چەند کارێکی کەمی لە بەریتانیا ماوە.

کاریگەری کۆرۆنا لەسەر بەشی حەوتەمی زنجیرە فیلمی سینەمایی "Mission Impossible" کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی بەشی هەشتەمیشی دەبێت، چونکە بڕیاربوو لە دوای کۆتایی هاتنی بەشی حەوتەمی، راستەوخۆ وێنەگرتنی بەشی هەشتەمیشی دەستپێبکات.

لەم بەرهەمە ئەکشنەدا تۆم کروز رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت و بە یەکێک لە زنجیرە بەهێزەکانی سینەمای هۆلیوود و جیهان دەناسرێت.





ئەم هەواڵە 100جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad