ZNA-هەولێر بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ھاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە، كە بەھۆی رەشەباوە زیانی زۆر بەر تۆڕەكانی كارەبا كەوتووە و ناتوانن بەرنامەی پێدانی كارەبا وەكخۆی جێبەجێ بكەن.
لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ھاتووە: "ئاگاداری هاووڵاتییانی ناو شارو دەرەوەی شار دەکەینەوە کە ئەم بەهۆی رەشەبا زیانێکی زۆر بەر تۆڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا کەوتووە و بەهۆیەوە کۆنترۆڵی کارەبا ناتوانێت بەرنامەی کارەبا جێبەجێ بکات".
ئاماژە بەوەشكراوە: "بە گوێرەی داتاکانی کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی 10 لاینی 132 کەی ڤی و (15) لاینی 33 کەی کەی ڤی گواستنەوەی وزەی کارەبا و ( 279 )ی 11 کەی ڤی لە دەرەوە و ناو شاری کەوتوون و تیمەکانی سیانەکانی کارەبا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکانن بۆ ئاسایی کردنەوەی بەرنامەی دابەشکردنەوەی کارەبا".
ئەم هەواڵە 169جار خوێندراوەتەوە |