English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەروەردەی ناوەندیی هەولێر: لە قوتابخانەکان هیچ کەسێک تووشی کۆرۆنا نەبووە
2021-02-17 [10:28 AM]

ZNA ــ هەولێر


 

بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندیی هەولێر ئاماژە بەوەدەکات، چەند رۆژێک پێش دەستپێکردنەوەی دەوام شەش تووشبووی کۆرۆنا لە قوتابخانەکانی هەولێر تۆمارکراون کە بەڕێوەبەر و مامۆستای قوتابخانەکانن و قوتابیەکیش گومانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکەی لێدەکرێت.

 

دلێر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندیی هەولێر بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "لەنێو شاری هەولێر شەش تووشبوومان هەن، یەکێکیان بەڕێوەبەری قوتابخانەیەکە و ئەوانی دیکە مامۆستان، بەڵام پێش دەستپێكردنەوەی دەوام تووشبوون و ئێستا ماوەی کەرەنتینیان ماوە و مۆڵەتدراون تاوەکو تەواودەبن لەو ڤایرۆسە، واتا هیچ مامۆستایەکمان لە کاتی کردنەوەی دەوام لەنێو شاری هەولێر تووشی کۆرۆنا نەبووە".

 

سەبارەت بە تووشبوونی قوتابیان لەنێو قوتابخانەکانی نێوشار لە دوای دەستپێکردنی خوێندنی نێو پۆل دلێر عەبدوڵڵا دەڵێت: لە نێو شاری هەولێر تەنیا گومان لەسەر یەک قوتابی هەبوو لە قوتابخانەیەکی ئامادەیی لە گەڕەکی نەورۆز، پشکنین بۆ ئەو و قوتابییەکانی دیکە کراون، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەنجامەکانیان دەرنەچوون. هەروەها دەشڵێت: خوێندن لەو قوتابخانە بەردەوامە، چاوەڕێی ئەنجامن دەربچێت بۆ ئەوەی هەرچی پێویست بێت بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بیکەن، ئەگەر ئەو کەسە هیچ بەرکەوتەی نەبووبێت و هیچ دەرنەچێت ئەوە خوێندن لە پۆلەکەشی دەستپێدەکاتەوە.

 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر گوتی: "ئێستا لە کردنەوەی قوتابخانەکان پابەندبوون بە رێنماییەکانی تەندروستی زۆرترە، و زۆر تووندین لەگەڵ قوتابخانەکان بۆ ئەوەی تووشی حاڵەتی نەخوازراو و داخستن نەبینەوە، ئەو لیژنانەی لە نێو قوتابخانەکاندا دروستکراون بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی رێنماییەکان دەکەن، رەچاوی تەواوی قوتابییەکان دەکرێت، کە وەک پێشتر کۆنەبنەوە و لە هەمان کاتدا هەناسەیەکیش وەرگرن لەکاتی پشوو و دووری لە یەکدی دەتوانن ماسک لابدەن".

 

رۆژی 05-02-2021 بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر لەگەڵ بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی و کۆمەڵێک بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان کۆبووەوە، لەبارەی شێوازی دەستپێکردنەوەی خوێندنیش لە 7-2-2021 بڕیای ئەوەیان دا کە خوێندن بەشێوەی نۆبە بێت، جگە لە باخچەی ساوایان. 

 

خوێندن لە سەرجەم قۆناخەکان یەکی بنەڕەتی تاوەکو 11ـی ئامادەیی بە شێوازی نۆبە لە 7-2 دەستپێدەکاتەوە جگە لە باخچەی ساوایان. دەوامکردنی شێوەی نۆبە بۆ قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکانیش دەبێت.

 

ئەو قوتابخانانەی کە دەکەونە گوندەکان و شوێنە دوورەدەستەکان (بەو مەرجەی ژمارەی قوتابییەکانیان سنوورداربێت) لە هەفتەیەکدا سێ رۆژ دەوام دەکەن. پەروەردەی هەولێر دەڵێن، پێویستە پەروەردەی قەزاکان لەماوەی یەک رۆژدا لیستی سەرجەم ئەو قوتابخانانە ئامادە بکەن و رەوانە بکەن بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتی پەروەردەی هەولێر بەمەبەستی پێدانی رەزامەندی.





ئەم هەواڵە 163جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad