English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرسەنامەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كۆچی دوایی پەرلەمانتار(د.ئارام باڵەتەیی)
2021-02-17 [03:38 AM]

ZNA_ هەولێر


 

بەڕێزان خانەوادەی هەڤاڵی خوالێخۆشبوو(د.ئارام باڵەتەیی)

بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی ئەندام و گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتیمان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ھەڤاڵی تێکۆشەر (د.ئارام باڵەتەیی)مان بیست. بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و كەس وكار و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان و ھاوپیشە و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین و، خۆمان بە هاوبەش و شەریكی خەمتان دەزانین.

(د.ئارام باڵەتەیی)گەنجێکی دڵسۆز و شارەزا و پسپۆری بواری  یاسا بوو، وەك پەرلەمانتارێكی لێهاتوو و چالاك رۆڵێكی دیار و كاریگەری هەبوو لە داكۆكیكردن لە مافەكانی گەلەكەمان لە پەرلەمانی عیراق. ناوبراو کوڕی ھەڤاڵ و پێشمەرگە و کادیری دڵسۆزی پارتیمان (ناجی باڵەتەیی)بوو کە بەداخەوە لە ماوەی رابردوودا بەکارەساتێکی دڵتەزێن ماڵئاوایی لە ژیانکرد و، ھەموو لایەکمانی خەمبار و دڵتەنگکرد.

هیواخوازین هاوخەمیی هەڤاڵان و هاوكار و دۆستانی ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و لە خەم و خەفەتتان كەم بكاتەوە.
 دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوە و لەخودای گەورە داواکارین لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن و جێگای كۆچكردووانیش بەهەشتی بەرین بێت...

انا للە وانا الیە راجعون 

مەكتەبی سیاسی
 پارتی دیموكراتی كوردستان
١٧ـی٢ـی٢٠٢١





ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad