ZNA - هەولێر ئێران و توركیا ، رووسیا له‌سه‌ر پرسی ئیدلب و رۆژئاوای فورات و رۆژئاوای كوردستان كۆبوونه‌وه.
ئێران بڵاویكردووه‌ته‌وه شاندی وڵاته‌كه‌یان به سه‌رۆكایه‌تی، عه‌لی ئه‌سغه‌ر خاجی راوێژكاری سیاسی وه‌زیری ده‌ره‌وه له په‌راوێزی پازدەهەمین كۆبوونه‌وه‌ی ئاستانه له‌گه‌ڵ شاندی توركیا ده‌رباره‌ی رێگه‌چاره‌ی کۆتاییهێنان بە شه‌ڕو ئاڵۆزییه‌كانی سوریا گفتوگۆیان كردووه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ئێران، شاندی هه‌ر سێ وڵاتی ایران و روسیا و تورکیا ده‌رباره‌ی دوا پێشهات و رووداوه مه‌یدانییه‌كانی سوریا له نێویاندا دۆخی ئیدلب، رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات و رۆژئاوای كوردستان گفتوگۆیان كردووه و لەسەر ئەمە هاوڕابوون رێگه‌ی سیاسی تاكه بۆ كۆتاییهێنان به پرسی ناوخۆیی سوریا چاره‌سه‌ره.
هەرسێ وڵاتە لەم کۆبوونەوەیە دای دژایەتیی خۆیان لەبەرانبەر دەستەڵاتی کوردانی رۆژئاوادا راگەیاندووە.
ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە |