ZNA ــ هەولێر بەداخەوە لەم وڵاتەی ئێمە بەهۆی نەبونی کوالێتی کۆنتڕۆڵ و چاودێری بازاڕ بە تایبەی کەرتی دەرمان و بە تایبەتتر ئەو دەرمانانەی کە بە ناوی سروشتی و دەرمان گییاییەوە دەفرۆشرێن لە ناو بازاڕدا کە نازانرێت پێکهاتەکەی چییە وە سەرچاوەکەی کوێیە ڕۆژانە بینەری چەندین کارەسات ئەبین.
دكتۆر عبدالله پسپۆڕی نهخۆشییهكانی ئێسك و جومگه و شكاوی لهسهر ئهم بابهته دهڵێت" لەم ماوەی پێشوودا خانمێکی 22 ساڵ سەردانی کردین کە ئەیناڵاند بەدەست ئازاری هەردو ئەژنۆیەوە. دوای پشکنین و لێکۆڵینەوە دەرکەوت کۆتایی هەردو ئێسکی ڕانی لەناو جومگەی ئەژنۆکانی توشی ڕەشبونەوە بوون، بە هۆی بەکار هێنانی دەرمانی گیای !! کە بۆ خۆ قەڵەو کردن بەکاری هێنابون. "
ئهم پزیشكه دهڵێت" بەداخەوە ئێستە زۆرێک لەو دەرمانانە لەگەڵ چەند جۆرێک لە دەرمانی کیمیایی بە بڕێکی زۆر تێکەڵ دەکرێن کە لەوانەیە ببێتە هۆی دروست بونی کاریگەری خراپ لەسەر جەستە.
دكتۆر عبدالله سوپاسی خوا دهكات کە ڕەشبونەوەی ئێسكی نهخۆشهكهی لە قۆناغی سەرەتایدابووه وە بە دەرمان و چاودێری چارەسەر دەکرێت. ئەگەر ڕەشبونەوەکە لە قۆناغێکی پێشکەوتوتردا بوایە ئەوە دەبوایە هەر لەو تەمەنە گەنجییەدا نەشتەرگەری گۆڕینی ئەژنۆکانی بۆ بکرایە.
ئەم هەواڵە 190جار خوێندراوەتەوە |