ZNA-هەولێر
ئەمڕۆ پێنجشەممە (18ی شوباتى 2021)، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە (65) دۆلار و (10)سەنت مامەڵەی پێوەکراوە. بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش (تەکساس) بە (61) دۆلار و (72) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە. بەرزبونەوەی نرخی نەوت هاوکاتە لەگەڵ ئەو رێوشوێنانەی کە لەسەر ئاستی جیهان بۆ روبەروبونەوەی کۆرۆنا گیراوەتەبەر، بەتایبەت بەدەستخستنی ڤاکسینی کۆرۆنا و سیاسەتى وڵاتانى ئۆپیک پڵەس و پابەندبون بە کەمکردنەوەى ئاستى هەناردەکردن هۆکارێکى دیکەى بەرزبونەوەى نرخى نەوتن.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad