English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھاتووچۆی ھەولێر لەبارەی وەرگەرانی ئۆتۆمبێلی حاکم زرار ھەرکی رونکردنەوە دەدات
2021-02-18 [11:10 AM]

ZNA- ھەولێر


گوتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر دەلێت ئەمڕۆ2021/2/18لەهەندێک پەیج وسایتی گوماناوی وسەرچاوە نادیار هەواڵێک بڵاو کرایەوە گوایا لەدەرەنگانی شەوی ڕابردو بەڕێز دادوەر( زرار هەرکی) لەڕوداوێکی هاتووچۆ لەجۆری وەرگەڕان لەسنوری نێوان بەحرکە وهەولێر گیانی لەدەستداوە تەنانەت لەهەندێک شوێن وێنەی ئوتومبێلەکەشی بڵاوکرایەوە.

 

فازل حاجی گوتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند لە گەیاندنی هەواڵەکەش هەوڵی ئەوە درابو کە کەیسی وەرگەڕانەکە ببەستنەوە بەو دادگایی کردنەی چەند ڕۆژی ڕابردو بەلام ئەم ھەوالە دورە لە راستیەوە .


فازل حاجی گوتیشی ئێمە لێرەوە لەهاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنین کە لە24کاتژمێری ڕابردو بەگشتی هیچ ڕوداوێکی وەرگەڕان تۆمارنەکراوە وەلەهەمان کاتدا پەیوەندی کەسیشمان بەجەنابی دادوەر کردوە وەبەڕێزیان ڕایانگەیاند کەوا توشی هیچ ڕوداوێک نەبوەو سەلامەتە 
بۆیە سەرتاپای ئەو هەواڵە ڕەتدەکەینەوە .





ئەم هەواڵە 1579جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad