ZNA - هه‌ولێر
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18-02-2021، لە رێوڕەسمەکەدا کە رێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو. پارێزگارى نوێی هەولێر، لەبەردەم نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، سوێندى یاسایى خوارد.
بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، پيرۆزبايى له پارێزگارى نوێی هه‌ولێر کرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و ئاماژەى بەوە دا "ئەرکى به‌ڕێز پارێزگارى هه‌ولێر قورسه، به‌تايبه‌تى له‌م دۆخه‌دا كه كۆمه‌ڵێك كێشه و قه‌يران رووبه‌ڕووى هه‌رێمى كوردستان بوونه‌ته‌وه."
سەرۆکى هەرێمى کوردستان جەختیشى لەوە کردەوە، کە پارێزگارى هه‌ولێر ده‌بێ پارێزگارى هه‌موو خه‌ڵكى پارێزگاى هه‌ولێر به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه بێت و به يه‌ك چاو سه‌يرى هه‌موو لايه‌نه‌كان بكات.
وەک لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، لە رێوڕەسمەکەدا نێچیرڤان بارزانى يادى پارێزگارى پێشوو د. فرسەت سۆفى کردەوە کە بە نەخۆشیى کۆرۆنا کۆچى دواییکرد، پرسە و سەرەخۆشى لە هەموو ئەو خێزانانەش کرد کە بەهۆى ئەو نەخۆشییەوە، کەسوکاریان لەدەستداوە. هەروەها پارێزگارى شەهید فرەنسۆ هەریریشى بەبیرهێنایەوە کە ئەمڕۆ 18ى شووبات، یادى شەهیدبوونیەتى.
ئەم هەواڵە 322جار خوێندراوەتەوە |