English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق هه‌نارده‌ و داهاتی نه‌وتى مانگى رابردووى ئاشکرا کرد
2021-02-18 [01:18 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق بڕى هه‌نارده‌ و داهاتى مانگى رابردووى فرۆشى نه‌وتى ئاشکرا کرد.

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له‌ به‌یاننامه‌یێکدا بڵاوی کردوه‌ته‌وه‌: له‌ مانگى یه‌کى ئه‌مساڵدا 88 ملیۆن و 922 هه‌زار و 697 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ کراوه‌، نزیکه‌ى 86 هه‌زار به‌رمیل له‌ کێڵگه‌ نه‌وتیه‌کانى ناوه‌ڕاست و باشووره‌وه‌ نێردراوه‌ و ئه‌وى ترى له‌ که‌رکووکه‌وه‌.

به‌پێى هه‌مان به‌یاننامه‌، داهاتى کۆى گشتى نه‌وت چوار ملیار و 602 ملیۆن و 609 هه‌زار دۆلار بووه‌، نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتیش 53 دۆلار و 58 سه‌نت بووه‌.

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئه‌وه‌شى روون کردوه‌ته‌وه‌: نه‌وت به‌ 29 کۆمپانیاى جیاوازى جیهانى فرۆشراوه‌ و له‌ به‌نده‌ره‌کانى "به‌سره‌"، "خور عه‌میه‌" و "به‌نده‌رى جه‌یهان"ى تورکیه‌وه‌ هه‌نارده‌ کراون.

 

 





ئەم هەواڵە 109جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad