ZNA - هەولێر ئێران به‌هۆی بڵابوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی گۆڕاوی كۆرۆنا، دوو ده‌روازه‌ی سنووری له‌گه‌ڵ باشووریه عێراق داده‌خات.
قاسم سوله‌یمانی ده‌شته‌كی، پارێزگاری "خوزستان"ی ئێران رایگه‌یاند، ده‌ركه‌وتووه ڤایرۆسی گۆڕاوی كۆرۆنا له عێراقه‌وه گه‌یشتووه‌ته ئەم پارێزگایە و لەبەر ئەمە بڕیاریان داوه بۆ هه‌فته‌یه‌ك هه‌ردوو ده‌روازه‌ی سنووریی شه‌له‌مچه و چه‌زابه له‌گه‌ڵ عێراق دابخه‌ن.
ده‌شته‌كی گوتوویەتی، داخستنی ده‌روازه سنوورییه‌كه ته‌نیا گه‌شتیاران ده‌گرێته‌وه و ئاڵوگۆڕی بازرگانیی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌رده‌وام ده‌بێت.
به گوێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران هەتا ئێستا ٢٤ حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی گۆڕاوی كۆرۆنا له ئێران تۆماركراون.
ئەم هەواڵە 130جار خوێندراوەتەوە |