English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناسڕ ھەرکی: بەھۆی نزیکبوونەوەی ھەولێر و بەغدا ھەندێک گروپی چەکدار ترسیان لێ نیشتووە
2021-02-18 [04:02 AM]

ZNA-هەولێر


بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، کە بەھۆی نزیکبوونەوەی ھەولێر و بەغدا ھەندێک گروپ و لایەنی چەکدار ترسیان لێ نیشتووە و مەبەستیانە ئەو دوولایە نەگەنە رێککەوتن بۆیە ھەموو ھەوڵێک بۆ دوورخستنەوەی ئەو دوو لایەنە دەدەن.

ناسڕ ھەرکی، بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ھێرشە مووشەکییەی سەر ھەولێر پێشھاتێکی مەترسیدارە و زیانی گەورە بە عێراق دەگەیەنێ، ئێمە داوای لێکۆڵینەوەی خێرامان کردووە بۆ بەسزاگەیاندنی بکەرانی تاوانەکە، ئەو ھێرشانە لەلایەن ئەو گروپە چەکدارییانەوە ئەنجام دەدرێ کە ترسیان لە نزیکبوونەوەی ھەولێر و بەغدا ھەیە.

بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق گووتی: رێککەوتن و سازانی ھەولێر و بەغدا زیان بە داھاتووی ئەو جۆرە لایەن و گروپانە دەگەینێ، بۆیە ھەوڵدەدەن بەھەر نرخێک بێت نێوانی ئەو دوو لایەنە تێک بدەن بۆ مەرامی نەزۆکی خۆیان.

ھەروەھا ناسڕ ھەرکی، بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئامانجێکی دیکەی ھێرشە موشەکییەی سەر ھەولێری پایتەخت سیاسییە، چونکە کەسانێک پێیان وایە بۆ بەدەستھێنانی دەنگی ھاووڵاتیان لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو پێویستە جموجۆڵێک بکەن و سەرنجی شەقامی عێراقی بەلای خۆیاندا رابکێشن، ئەم کردەوانەش دەبێتە ھۆی زیاتر ئاڵۆزبوونی دۆخی ئەمنی و ناسەقامگیری سیاسی لە عێراق.

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 349جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad